خۆری ئازادی و یەکسانی لە خۆرئاواوە هەڵدێت

تێما گرووپ


سیاسەتی ڕۆژئاوای کوردستان، سیستمێكی نوێی هاوژیانیی سیاسییە له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كه‌ پێوه‌ر و شوناسە كۆن و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌كانی پێشووی تێده‌پەڕێنێت و پێشنیاری هاوژیانیی گه‌لان له‌ دەره‌وه‌ی ئایین و نه‌ته‌وە و ڕه‌گه‌زه‌وه‌ ده‌كات، سیستمێك كه‌ هیچ پاساوێك بۆ نایه‌كسانی و هه‌ڵاواردن ناهێڵێت و هه‌ر ئه‌مەیشه‌ كه‌ دیكتاتۆره‌كان و هێزه‌ كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه‌ و دنیا لێی ده‌ترسن؛ ئه‌مه‌ ئه‌و تارماییه‌ تازه‌یە‌یە كه‌ ناوچه‌كه‌ی داگرتووه‌، هه‌ر وەک چۆن ساڵی ١٨٤٦ ئه‌ورووپای داگرتبوو و ئەمەی روویدا ئۆپەراسیۆنێکی فاشیستییانەبوو بۆ سەر کۆمەڵێک گیانی بێتاوان. 

کوردەکان ئەو نەتەوەیە بوون، وەک نوێنەری تەواوی جیهان، ئازایانە و بە ئیرادەوە داعشیان تێک شکاند و گیانی هەزارەها کچ و کوڕی گەنجیان کردە قوربانی، تا جیهان لە دەسەڵاتی ئیسلامیی داعش پاک بکەنەوە؛ ئەمەیش وا دەکات تەواوی مرۆڤایەتی قەرزاری شەڕڤانانی کورد بن. 

دەوڵەتە زلهێزەکان بە گشتی و لەوانە ئەمەریکا، خەریکە مرۆڤایەتی بە ئایدیۆلۆژیی بەرژەوەندیخوازیی پارە و سامانی خۆی دەگۆڕێتەوە. خەریکە گیانی کچان، منداڵان، کوڕان، ژنان و پیاوانی کوردی ڕۆژئاوا، لە بەرامبەر پارێزگاریکردن لە ئابووریی وڵاتەکەی نا، بەڵکو دارایی خودی خۆی، دەفرۆشێتەوە. خەریکە دەرگا بۆ سەرکردەیەکی دیکتاتۆری خوێنمژی توركیا دەخاتە سەر پشت، تەنها لەپێناوی ئەوەی دوو تاوەرە بازرگانییەکەی خۆی لە تورکیا پارێزراو بێت و تووشی قەیرانی ئابووری نەبێت، کە ئەمەیش فاشیستانەترین و وەحشییانەترین دەرئەنجامی سیستمی سیاسیی سەرمایەدارییە و خۆی لە بەقورربانیکردنی گیانی خەڵکی بێتاواندا دەبینێتەوە.

خۆپیشاندانە گەورەکان و ڕێپێوان و ناڕەزایەتییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی دنیا، لەمەڕ ئەم پرسەوە تۆمار کراون و ئەمەیش پێمان دەڵێت کە لە ئێستادا دۆزی کوردەکان، دۆزێکی جیهانییە و ئاستی دەوڵەت-نەتەوەی تێپەڕاندووە.

لە ئێستادا هاوپەیمانی بۆ کوردەکانی ڕۆژئاوا، بەرپرسیارێتییەکی جیهانی، ئەخلاقی، ئایینی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و مرۆڤایەتییە. ئێمە بە یەقینەوە ئێوەی وڵاتانی زلهێز بەرامبەر دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان بە بەرپرسیار دەزانین و چاوەڕوانی ڕاستکردنەوەی گەورەترین هەڵەی مێژووییتانین. ڕایشی دەگەیەنین کە ئیرادەی بەرەنگاریی کوردان، هەرگیز ناشکێت و قەت چۆک دانادەین، دەجەنگێین و تا دوا نەفەس بەرگری دەکەین؛ چونکە خۆری ئازادی و یەکسانی لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت.

___
‏English 

‏The Sun of Freedom and Equality Rises from Rojava
 

‏The political system in Rojava is a new type of government in the middle east which is based on coexistence and leaves behind the past discriminatory standards set by previous regimes. It implements a policy of working together of all the nations in the region, beyond religion and ethnicity. It is a system that tolerates no excuses for inequality and discrimination. We believe this is what scares the dictators and conservative powers in the region and the world. This reality is the new specter that covers the region, just like it covered Europe in 1846 and what is happening now is a fascist operation towards the lives of innocent people.
 
‏The Kurds are the nation who bravely fought ISIS on behalf of the world without hesitance. The lives of thousands of young girls and boys, men and women were sacrificed to clean up the world from the Islamic State; For this the whole humanity owes the Kurdish Fighters and is to be held accountable to stand up for them.

‏The world’s powers, especially the United States, are replacing humanity with the selfish ideology of money and wealth. They are exchanging Kurdish children, women and men’s lives in Rojava for not only the sake of their countries’ economy, but their personal wealth. The President of the United States has opened the gate for the Turkey’s President, a bloodthirsty dictator, only for the sake of keeping his two business towers in Istanbul profitable. This is one of the most fascist and inhumane outcomes of capitalism’s political system that manifests itself in sacrificing the lives of innocent people.
 
‏The wide protests in the world in the past few days tell us that the Kurds’ issue is now a universal issue and goes beyond Nation-State. Unity with the Kurds of Rojava is now a universal, moral, religious, social, political and humane responsibility.
‏Therefore, we hold you, the world powers, accountable for the situation of Kurds in Rojava and we expect you to correct your biggest historical mistake while you still have a chance.
‏Also, we reassure the humanity that the Kurd’s resistance will never break and we never surrender. We fight and resist until the last breath; because the Sun of Freedom and Equality Rises from Rojava.

20 Oct, 2019